ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو هەواڵانە بڵاو کراونەتەوە، پزیشکێکی زیندانی کراوی کورد بە ناونیشانی ناسر فەهیمی بەندکراو لە زیندانی “ تارانی گەورە” لە کۆتاییەکانی ماوەی مەحکووم بوەنەکەی، لە لایەن ڕایەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ئەگەری درێژەدان بە لە قاودان، هەم لە ناوەوەی زیندان و هەمیش پاش ئازادی، هەڕەشەی مردنی لێکرا.
شیاوی باسە، ئەم پزیشکە لە ماوەی ١٢ساڵ زیندان، لە ڕێی بەیانییەی ناڕەزایی دەربڕین و لە قاودانی جۆراوجۆر بە بەرپرسانی باڵای مافی مرۆیی و داواکاری لێوەرگرتنەوەی هاوڵاتی ئێرانی بوونی بە شێوەی فەرمی بە حکوومەت و هێزی قەزایی ڕاگەیاندبوو.
هەروەها بنەماڵەی دوکتۆر فەهیمی دەیان جار لە لایەن قەزارەتی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.
ق.ش