ک.م.م.ک:
دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی زیندانی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە سنە بە ناونیشانی خالید قوربانی تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی یووسف بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کامێران ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە شاری کامێران ناوبراویان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە گواستیانەوە.
بە پێی هەواڵەکە، خالید قوربانی پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سنە بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوازرا.
بێی بیرهانینە کە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
تا ئەم کاتە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئوم هاوڵاتییە نەزانراوە.
ق.ش