ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی سەروەر ڕەستگار، ٢٤ ساڵ تەمەن، کوڕی کەریم و خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری دۆڵەبی ئەو شارە بریندار کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداری پێدانی پێشوەختە و لە مەودای نێزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و پێی فیشەکی بەر کەوتووە و بە گرانی بریندارە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکی مەریوان کراوە.
ق.ش