ک.م.م.ک:
دووشەمە 30ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، تەرمی کۆڵبەرە ونبوو ئەسعەد سەیدانی فەرد کوڕی ڕەحیم، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی باوانی سەر بە دەڤەری مرگەوەری ورمێ دوای 160 ڕۆژ، لە سنووری گوندی گەڵیشم دۆزرایەوە، کە دەکەوێتە باکوری کوردستان (ئەردنیگاریی ئێستای تورکیا).
بەپێی راپۆرتەکە، تەرمی ئەسعەد سەیدانی فەرد کە 160 ڕۆژ پێش ئێستا لەسەر هێڵی سنووری باکوری کوردستان لە دۆڵی بنار و لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە ون ببوو، لە ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو دۆزرایەوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەسعەدی سەیدانی فەرد لەگەڵ بەهلول سەیدانی فەرد و بەرزان میهەنی لە 23ی بەفرانباری 2720 دا لە دۆڵی بنار بە هۆێ گەردەلوولێک بێسەروشوێنن ببوون.
شایانی باسە کە تەرمی بێ گیانی بەرزان میهەنی پاش 114 ڕۆژ و تەرمی بەهلول سیدانی فەرد دوای 135 ڕۆژ لە هەمان گوند دۆزرا بوو.
ع. س