لێدانی توندی کۆڵبەرێک لەسنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:
یەکشەمە ۲۹ی جۆزەردانی۲۷۲۲ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی ئەکبەر ڕازنەهان، خەڵکی گوندی تین-ی سەر بە شاری باینگان، لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوود لێیدرا و بەو هۆیەوە لە قاچی بە توندی بریندار بووە.

جێی ئاماژەپێکردنە کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران کەلوپەلی تایبەتی وەکوو مۆبایل دەست بەسەردا گیراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی ناوبراو نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *