بانە؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 28ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی کیانووش لوتفی” تەمەن 25 ساڵ کوڕی فیرووز و خەڵکی شاری بانە، لە سنووری هەنگەژاڵ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و بە هۆی تەقەکە ناوبراو پشتی بە سەختی بریندار بوووە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو کۆڵبەرە بریندارەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە بۆ چارەسەرکردن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ بارۆدۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *