ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی ٤٠ساڵ تەمەن بە ناونیشانی محەمەد ئەمین ئەمینی خەڵکی گوندی نۆدشە سەر بە پاوە و باوکی منداڵێک، لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە کوتەک و لێدانی لێدرا.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو لە لایەن هێزە سنوورییەکانی جێگیرکراو لە گوندی نروێ هێرشی کراوەتە سەر و لێی دراوە و ڕوومەت، دەست، شان و کەمەری بە گرانی بریندار بووە.
بە هۆی لێدان و کوتەکی ئەو هێزانەی ناویان لێبرا و ئەو برینانەی کەوتۆتە لەشی، بە کەلەبچەوە بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە کرا.
ق.ش