زیندانییەک لە زیندانی ڕەجایی شار-ی کەرەج لەسێدارەدرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە 25ی جۆزەردانی2722ی کوردی، زیندانییەکی کورد بە ناوی محەمەد شوکری 25 ساڵە خەڵکی ئیوان-ی سەر بە پارێزگای ئیلام لە زیندانی ڕەجایی شاری ئێران لە شاری کەرەج لەسێدارە درا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سزای ئەو زیندانییە، کە بە تاوانی کوشتن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لەگەڵ حەوت زیندانی دیکە کە لە زیندانی ڕەجایی شار بە قەساس سزادرابوون، جێبەجێ کراوە.

تا ئەم کات و ساتە، لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوانە بە فەرمی لە لایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە بە ئاوایەکی فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *