ئازادی مەرجداری ئارام گەوهەری زیندانی مەحکووم بە زیندان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ئارام گەوهەری زیندانی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندی نزامی(چەکداری) زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ، پاش تێپەڕاندی ٢ساڵ کە مەحکووم کرانی ٥ساڵەی خۆی بە شێوەی مەرجدار و بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لە زیندان ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو پێشتر سەربازی سپا بووە، بە تۆمەتی سیخوڕی و هاریکاری کەناڵێکی تێلگەرامی، لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ناونیشانی بەرپرسانی چەکداری کە تۆمەتبار بوون بە پێشێلکردنی مافی هاوڵاتیان، دەستبەسەر و بە ٥ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

هەروەها ناوبراو لە ماوەی زەمەنی ئازادییەکەی، مافی ووتووێژی لە گەڵ هیچ ئۆرگانێکی هەواڵگری و کەناڵە دەرەکیی و مافی مرۆییەکان نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: