کرماشان: جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی مەحکووم کراو بە ئێعدام

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، حوکمی ئێعدامی مێهدی کیانی سەربازی مەحکووم بە ئێعدام خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان لە زیندانی دیزەڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.

بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی کادێرێکی پێرسۆنۆلی شوێنی خزمەتی زۆرملێی سەربازی دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە لە ڕێکەوتی ناولێبراو لە زیندانی دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە، مێهدی کیانی لە کاتی تێپەڕاندنی سەربازی زۆرەملێ لە پادگانی ئەبووزەڕی شاری سەرپێڵ زەهاو پاش تێهەڵچوونی لە گەڵ فەرماندەرێکی ئەو پادگانەی خزمەتی لێ دەکرد بە فیشەک ناوبراوی کوشت.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی دیکە بە ناونیشانی بابا سەبزی ٤٢ساڵ تەمەن بە تۆمەتی پێوەندی بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. لە ڕێکەوتی ناولێبراو لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ناوبراوان لە لایەن پێگەیەنەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *