دۆخی ناجێگیری زیندانی مەحکووم بە زیندانی تاهەتایی لە زیندانی ورمێ

ک.م.م.ک:

ئەرسەلان خودکام زیندانی مەحکووم بە زیندانی تاهەتایی کە خولی مەحکوومیەتی خۆی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ تێدەپەڕێنێ. لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ بنەماڵەکەی، پەرۆشی دەربڕێ لە مەڕ دۆخی ناجێگیری هەبووی ناو زیندان و پێڕانەگەیشتنی بواری پزیشکی بە پێی ئەوەی ناوبراو توشبووی کێشەی عەسەبییە و هەروەها ژانە سەری بەردەوام و ڕایگەیاند سەرەڕای پێویستی بە پشکنینی پزیشکی پسپۆڕی، هیچ هەوڵێک بۆ پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانی ناوبراو نەهاتۆتە ئاراوە.

ئەرسەلان خودکام ٥٣ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری مەهاباد بووە کە لە خاکەلێوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە بۆنەی سیخوڕی دەستبەسەر و لێپرسینەوە و ئەشکەنجە کراوە.
ناوبراو لە کۆتاییەکانی خاکەلێوە پاش ٢٦ڕۆژ دەستبەسەری، ئەشکەنجە و ژووری تاکەکەسی و لە کۆتاییدا بۆ بەندی گشتی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرا.

جێی بیرهانینە کە؛ ناوبراو لە هێزەکانی تەسلیم بووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە لە دەیەی ٧٠وە بووە بە ئەندامی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران دەرهاتووە، ناوبراو ١٦ساڵ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە.
ناوبراو لە لقی ١ی دادسەرای چەکداری حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ و لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، بە پەسندکرانی لقی ٣٢ی دیوانی باڵای حکوومەتی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرا، کە لە کۆتاییدا لە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بۆ زیندانی تاهەتایی گۆڕدرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *