ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی حامید عوسمانی کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی یاسین ئاوا دانیشتووی سەردەشت بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە ماوەی ٧١ ڕۆژ بە شێوەی دەستبەسەرکراوی و لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بووە و پاشان بە بارمتەی ٢٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا لە زیندانی ئێران لە سەردەشت ئازاد کراوە.
جێی بیرهانینە کە ڕۆژی سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵکوترایە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبرایان دەستبەسەر کردبوو.
جێی ئاماژەیە تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانەی پەیوەستی ناوبراو کراوە نەزانراوە و هەروەها لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.
ق.ش