هاوڵاتییەک لە ئیلام ئێعدام کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سەتار ئەرغوندە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی شاری مەلەکشاهی لە زیندانی ئێران لە شاری ئیلام ئێعدام کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو دوو ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای ئەوەی لەم زەمەنە دانی بە کوشتنی کەسدا نەناوە و هیچ بەڵگەیەک لەسەر بکوژبوونی ناوبراو بە دەستەوە نەبوو تەنیا بە پێی بۆچوون و ڕای دادوەر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی لێبوردەیی نێودەوڵەتی پتر لە دوو لە سێی وڵاتانی جیهان(١٤٤) وڵات سزای ئێعدامیان وەلا ناوە یان بە کردەوە ڕایان وەستاندووە. بەڵام لە ئێران ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ خێرایی بە خۆیەوە دەبینێ و بەتایبەت بە سەرۆک کۆماری ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆکی سیستەمی قەزایی ئێژەیی کە بۆ خۆیان ساڵانێکە دەستێکی باڵایان هەیە لە ئێعدام و کوشتن و تیرۆری هاوڵاتیان چووەتە قۆناغێکی نوێترەوە و بۆ چاوترساندنی خەڵکیش ئێعدام لە پێش چاوی گشتی دەستی پێکردۆتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *