ک.م.م.ک:
دووشەمە ۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ی کوردی، جەبار دوستی ئەندامی سەندیکای مامۆستایان لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان دەستبەسەر کرا.
ناوبراو دوایی دەستبەسەر کران، بۆ ناوەندە ئەمینییەکان ڕاگوێزراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی دەست نەکەوتووە.
بەپێی زانیاریەکان ناوەندی ئیتلاعاتی سپای ئێران ناوبراوی دەستبەسەر کردووە و هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەو مامۆستایە، هێرشیان کردۆتەوە سەر ماڵەکەی و تەواو کەل و پەلی شەخسی ناوبراو یان لەگەڵ خۆیان بردووە.
جەبار دوستی مامۆستا تەمەن ۶۱ ساڵان و ئەندامی سەندیکای مامۆستایانە لە شاری سنە و بێ هەبوونی هەر چەشنە بڕیارێکی دادوەری لە لایەن ناوەندە ئەمینییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو نەخۆشی دڵی هەیە و باڵۆنی دڵی بۆ دانراوە و زیندان و پێرانەگەیشتنی پزیشکی گیانی ناوبراو لە مەترسی داوێن.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە مامۆستایانی چالاکی کوردستانە و بۆ دابینکردنی مافەکانی پیشەیی مامۆستایان و مافەکانی گەلی کوردستان هەوڵ و چالاکی زۆری داوە و یەکێک لە دیارترین مامۆستایانی چالاکی کوردستانە.
ج.ع
- سەرەرای بەڵێنی هێزە ئەمینیەکان، ئیسکەندەر لوتفی هێشتا لە زینداندایە
- چالاکوانێکی دیکەی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەرکرا