هاوڵاتییەکی مەریوانی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی موسلیم قادرپوور ٢٢ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی گوڵیچیڕ سەر بە شسری مەریوان، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانەکەی، بۆ زیندانی ئێران لە مەریوان ڕاگوازرا.

جێی بیرهانینە، ناوبراو بە بۆنەی ئەندامەتی حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەیی ئێران دەستبەسەر و پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری مەریوان بەو تۆمەتەی باسی لێکرا بە ٣مانگ و ١٠ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *