برینداربوونی پەنابەرێکی کرماشانی لە باشووری کوردستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمب

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، پەنابەرێکی سیاسیی بە ناونیشانی ئەکبەر سنجابی، ٤٩ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو بە بۆنەی تەقینەوەی بۆمبی جێگیرکراو لە ماشێنەکەی لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی خۆسەری باشووری کوردستان بە گرانی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم ڕووداوە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە گەڕەکی سێ تاقان لە نێزیک نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر هاتۆتە ئاراوە.

شیاوی باسە کە هەنووکە ئەکبەر سنجابی بۆ چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشانەی ڕۆژاوای هەولێر گوازراوەتەوە و لە ژێر چاوەدێری تایبەتی پزیشکیدایە.

بە پێی هەواڵەکان، ئەکبەر سنجابی، ئەندامی خەباتی کوردستانی ئێرانە.
هێزە چەکداری و ئەمنییەکانی سپای پاسداران کە وەکوو ڕێخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە لە باشووری کوردستان تا ئێستە سەدان چالاکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان تیرۆر کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *