ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی کوردستان و ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتەکانی سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاودەنگی لە گەڵ ئەسکەندەر لوتفی وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگی مامۆستایان دەستیان دایە مانگرتن لە خواردنی تەڕ.
بو گوێرەی هەواڵەکە، مامۆستایان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە، سیستەمی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران بۆ سەلماندنی سناریۆ درۆیین و ساختەکانیان کە لە تلەفزیۆن بڵاو ببوویەوە، گوشار دەخەنە سەر مامۆستا دەستبەسەر کراوەکان بۆ ئەوەی دانپێدانانیان لێ وەربگرن. بەڵام ئەسکەندەر لوتفی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئامانجی قیزەونی ئەوان، لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنیدایە.
مامۆستا مانگرتووەکان لەم بەیاننامەدا ڕایان گەیاندووە، تا ڕوون بوونەوەی داواکاری ئەسکەندەر لوتفی و مسۆگەر بوونی داواکارییەکانی، درێژە بو مانگرتن دەدەن.
شیاوی باسە، ناونیشانی مانگرتوان بۆ پشتیوانی لە ئیسکەندەر لوتفی وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگی بەم شێوەیە:
موحسین عومرانی ــ بووشەهر،
محەممەد ڕەزا ڕەمەزان زادەــ خۆراسانی باکووری،
عەزیز قاسم زادە ــ گیلان
تاهیر قادرزادە ــ سنە،
عەبدوڵڵا ڕەزایی ــ هەرسین،
ڕەزا مسلیمی ــ هەمەدان،
ئامانج ئەمینی ــ سنە،
مورتەزا ئەلیاسی ــ لوڕستان،
پەروین ئیسفەندیارئ ــ تاران،
ئەسغەر حاجب ــ بووشەهر،
خان عەزیز ئیسمایلی ــ ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا،
یەعقووب یەزدانی ــ خۆراسان باکووری،
ئەدەشیر سەیادی ــ بووشەهر،
وەحید میرشکار ــ بووشەهر، تاران و
وەلی میرزا سەیدی ــ تاران.
ق.ش