ک.م.م.ک:
سێشەممە 10ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی محەممەد سدیق عەزیزی کوڕی لوقمان و خەڵکی شاری شنۆ لە بەشی سەربازی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ناردرا بۆ مرەخەسی.
ئەو هاوڵاتییە کە لە پادگانێکی ئەرتێش لە تاران سەرباز بووە، بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران” لە لایەن لقی یەکی دادگای سەربازیی حکوومەت لە ورمێ بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا بوو.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەم هاوڵاتییە لە 8ی ڕەشەممەی2721وە، لە یەکێک لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە شنۆ و دواتر گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەیەک لە ورمێ.
جێی بیرهێنانەوەیە که محەممەد سدیق عەزیزی لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی “دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل کەسوکاری” بێبەش کرا بوو.
ع. س
.