نەرمین ئەحمەد ئابادی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە 10ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، نەرمین ئەحمەد ئابادی ژنە چالاکوانی سیاسی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)” سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو هاوڵاتییە 61 ساڵەی بوکان لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوە و لە زینداندا سزاکەی پێ ڕاگەیەندراوە.

بەپێی هەواڵەکە، ئەو هاوڵاتییە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانیکردنی تەعلیقی و کۆی گشتی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
ئەو ژنە چالاکوانە سیاسییە لە کاتی دادگاییکردندا لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

نەمرین ئەحمەد ئابادی لە سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *