هاوڵاتییەکی مەریوانی لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٨ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەکی مەریوانی بەناوی دانا پیرۆزی، تەمەنی ٢٥ ساڵ، دانیشتووی گوندی سەردۆشی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە مەریوان بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە دانا پیرۆزی یەکێک لە بریندارەکانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ٢٢ی گوڵانە کە لەسەر سنووری دۆڵبێ ڕووی دا.

جێی ئاماژەیە؛ بانگهێشتی ناوبراو بۆ ناوەندە ئەمینییەکان لە ڕێگەی بانگهێشتی تەلەفۆنییەوە بوۆە و لە کاتێکدا کە چارەسەری پزیشکی تەندروستی بۆ دەکرێت و هێشتا سڵامەتی خۆیی بە تەواوی بەدەستی نەهێناوە.
ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: