کوشتنی ژنێک بە دەستی هاوژینەکەیەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ژنێک بە ناونیشانی شەریفە وەکیلی ٦٠ساڵ تەمەن و خەڵکی سنە بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.

بە پێی هەواڵەکە، شەریفە وەکیلی کە دایکی ٨ منداڵە، لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە ناونیشانی موحسین زیایی بە چەکی ڕاو کوژراوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری کوشتنی شەریفە وەکیلی لە لایەن هاوژینەکەیەوە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: