پزیشکێکی ژن لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
هەینی 6ی جۆزەردانی 2722کوردی، پزیشکێکی ژن بە ناسنامەی دکتۆر نگین ئیبراهیم زادە کچی مەنسوور و دانیشتووی گوندی گونبەد-ی سەر بە دەڤەری سۆمابرادۆستی شاری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە ڕێگای خوارنی ژەهر هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە دکتۆر نگین ئیبراهیم زادە پزیشکێکی خێزانی بووە.

.ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *