ک.م.م.ک:
چوارشەممە 4ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، زیندانی سیاسی ڕیبۆار چارکداری دوای ئەوەی بانگ کرایە لقی جێبەجێکردنی دادگای ئینقلابی ئێران لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی سزاکە، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەم حکوومەتە لەم شارە دا.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی، بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران ڕیبۆار چارکدارییان بە ساڵێک زیندانی سزادا و ڕۆژی شەممە 6ی خاکەلێوە سزاکە بۆی ڕاگەیەندراوە.
جێی ئاماژەیه که، ئەم چالاکوانە سیاسیە دوای رازیبوونی(تسلیم به رای) بە حوکمەکە، سزای زیندانی بۆ نۆ مانگ بۆ کەمکرایەوە.
پێویستی بەبیرهێناوەیە کە، ڕیبۆار چارکداری ڕۆژی دووشەممە 11ی گەلاوێژ، بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرابوو بۆ گرتووخانەی حکوومەت له ورمێ.
شایانی باسە کە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا لە “دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانکردنی بنەماڵەکەی” بێبەری کرابوو.
ع.س