ئازادی دوو هاوڵاتی پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئارمینە شەریفە و هاوسەرەکەی هاوژین لەتیفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە پاش چەندد کاتژمێر دەستبەسەری ئازاد کران.

شیاوی باسە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە ئەوڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرابوون.

جێگای ئاماژەیە کە، موبایلی ئەم دوو هاوڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو و هەنووکەیش لە لای ئیتلاعاتی سپا ڕاگیراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: