بانگهێشتی برایم تاریمرادی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک. بە ناونیشانی برایم تاریمرادی کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی گوندی ئەمرۆڵە سەر بە شاری سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی بانگهێشت کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، برایم تاریمرادی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و پێوەندی و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ٣٠ ملوێن تمەن غەرامەی نەخت مەحکووم کرابوو.

ناوبراو ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتابوویە سەر ماڵ برایم تاریمرادی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.


هەروەها هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە کاتی پشکنینی ماڵەکەی، هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراویان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردبوویان.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *