ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی خۆپیشاندەرانی خەڵک ( مەدەنی) لە شاری مەلەکشاهی چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی؛
١. حەسەن غوڵامی کوڕی خێدان تەمەن ٣٠ ساڵ
٢. مەسعوود مامی
٣. ڕوحوڵڵا ئەرغوندە کوڕی غوڵام تەمەن ٢٧ساڵ
٤. یەحیا ساڵحی کوڕی حەسەن تەمەن ٣٢ ساڵ،
لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بە لێدان دەستبەسەر کراون.
جێی بیرهانینە کە، ماوەیەک بەر لە ئێستەــیش هاوڵاتییەکی دیکە بە ناونیشانی موحسین باولەکی لە ڕەوتی هەمان ناڕەزایی نیشاندان دەستبەسەر و لێدانی بەرکەوتووە.
شیاوی باسە کە، ناوبراوان توندوتیژانە و لە ڕێی چەکەوە و لێدانی گران و هەڕەشەیان لێکراو، چارەنووسیشیان نادیارە. ئەم حەڵەتەیش هۆی پەرۆشی و دڵەڕاوکێی چالاکانی مافی مرۆڤی و مەدەنی خەڵک لە شاری مەلەکشاهی لێکەوتۆتەوە.
ق.ش