گەڕانەوەی زیندانییەکی سیاسیی بۆ زیندان پاش کۆتایی مەرەخەسیی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی بە ناونیشانی محەممەد سدیق عەزیزی خەڵکی شنۆ پاش کۆتایی مەرەخەسی سەر لە نوێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ گەڕایەوە.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم زیندانیە سیاسییە کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و پانسەد ملوێن تمەنی چبوە بۆ مەرەخەسی سەرلە نوێ بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گەڕایەوە.

شیاوی باسە کە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات، لە لایەن لقی یەکی دادگای چەکداری یەکی ئێرانەوە لەڤورمێ بو ٢ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم و ئەم حوکمو وەکوو خۆی ڕێکەوتی ٣٠ی خاکولێوەی ئەمساڵ بەم زیندانییە سیاسییە ڕاگەیەندرا.

محەممود سدیق عەزیزی لە ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە کاتی تێپەڕاندنی خولی سەربازی لە پادگانی ئەرتەش لە تاران، لە لایەن هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتی ئەرتەشەوە دەستبەسەر و پاش گواستنەوەی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە شنۆ، بۆ زیندانی ئێران لەم شارە گوازرایەوە.

ناوبراو چەندد جارێک لەم نێوەندە لە زیندانی ئێران لە شنۆوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان گوازرایەوە و پاشان بۆ زیندان گەڕێنراوەتەوە.

جێی بیرهانینە کە، لە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، لوقمان عەزیزی باوکی ئەم زیندانییە سیاسییەـ یش لە لایەنهێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر و چەندد ڕۆژ دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراو و لە کۆتایی پووشپەڕی هەمان ساڵ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ گەڕێنرایەوە. لە کۆتاییدا ناوبراو بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی سەرنجە کە لوقمان عەزیزی پێشووتریش پێشینەی دەستبەسەری و مەحکووم بوونی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەبووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: