هاوڵاتیەک لە پیرانشار دەسبەسەر و لێپرسینەوە لێکرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 29ی گولانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک خەڵکی کۆنەخانێـ-ـی شاری پیرانشار بە ناوی” تەها ئاتەش‌ئەفراز” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاون سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکە دەستیان بە سەر موبایلەکەیدا گرتوون و لەگەڵ خۆیان بردبوویانە.


شایانی باسە کە، تەها ئاتەش ئەفراز، ئێوارەی هەمان ڕۆژ پاش چەند کاتژمێڕ لێپرسینەوە لە ئیدارەی حکوومەتی ئێران لە پیراشار ئازاد کرابوو.

جێگای بەبیرهێناوەیە کە، تەها ئاتەش‌ئەفراز، پێشتر لە ڕێکەوتی 19ی بەفرانباری ساڵی 2721 کوردی دا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەسبەسەر و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” لە ڕێکەوتی 25ی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی 300ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *