بەردەوامی بینداربوونی کۆڵبەران لە خاڵی سنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:
دووشەمە ۲۶ی گوڵانی ۲۷۲۲ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارەش عەلی ئەولاد خەڵکی «نیوەکارە»ی میرئاوا لە ناحیەی لاقی بە گرانی بریندار بوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە خاڵی سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەر کوتەک و لێدان و بەو هۆیە بە گرانی بریندار بوو و ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی بۆ چارەسەری کراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: