ک.م.م.ک:
یەکشەممە 25ی گوڵانی 2722ی کوردی، حسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یوسفی دوو زیندانی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای حەوت ساڵ لە دەستبەسەرکردن و بێبەشکردنی لە مرەخەسی لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد ئازادکران.
جێی باسە کە، دوای حەوت ساڵ زیندانیکردن لەمانگی ڕەشەممەی 2721 دا، ئەم دوو زیندانیەسیاسیە هەریەکەیان بەتۆمەتی ئەندامێتی لەحزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە و ئەم سزایەش بەم دواییانە بۆیان ڕاگەیەندراوە.
حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یوسفی لەم حەوت ساڵەدا لە زیندانەکانی ئێران لە ورمێ، بۆکان و مەهاباد بەندکرا بوون.
ئەو دوو چالاکوانە سیاسییە لە ساڵی 2715دا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە بۆکان دەسبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئەم دەزگایە ئەمنیەتییەی حکوومەت لە ورمێ.
شایانی باسە کە، حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یوسفی لەکاتی دەستبەسەری دا لە دەسپێگەیشتنن بە پارێزەر و مافی ڕۆیشتن بۆ مرەخەسی بێبەری کرابوون.
ع.س