مەریوان؛ بەهۆی تەقەی چەکدارەکانی ئێران چوار هاوڵاتی برینداربوون و کەسێکی دیکەش گیراوە

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 22ی گوڵانی 2722ی کوردی، چوار هاوڵاتی بەناوەکانی ئەیوب پیرۆزی 28 ساڵ کوڕی فەتاح و ئەبوبەکر فەتاحی 35 ساڵ کوڕی محەمەد و دانا پیرۆزی 25 ساڵ کوڕی عەتا و ئەیوب پیرۆزی 36 ساڵ و کوڕی عەبدوڵا، خەڵکی گوندی سەردۆشی سەربە مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنووری دۆڵەبێ برینداربوون.


بەپێی راپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتیانە کە مەڕوماڵاتیان لەگەڵ بوون، ڕاستەوخۆ لە سنووری دۆڵەبێ بەبێ ئاگادارکردنەوە و لە نزیکەوە تەقەیان لێکراوە و ئاژەڵەکانیان لەلایەن ئەو هێزە حکوومەتیانەوە زەوتکراون.


لەپەیوەندی بەم هەواڵەدا هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی کارۆ سدیق یەمەنی خەڵکی گوندی سەردوش لە مەریوان لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو چوار هاوڵاتییەی خەڵکی مەریوان بۆ چارەسەرکردن برانەوە ناوەندی پزیشکی شارەکە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *