ئازادی شێرکۆ تابناک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان

ک.م.م.ک:

هەینی ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی شێرکۆ تابناک خەڵکی بۆکان پاش کۆتایی خولی مەحکووم کرانی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، شێرکۆ تابناک بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان بە پێنج مانگ زیندانی تەعزیری و حەوت مانگ زیندانی هەڵپەسێراو مەحکووم کرابوو.

جێگا ئاماژەیە کە، ناوبراو پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حموومەتی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *