ک.م.م.ک:
بە پێی لێدوانەکانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێوڕەسمی دادگای چارەسەرکردنی دۆسیەی ١٢ کەس لە هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو بە تۆمەتگەلی ئومنییەتی، لە ماوەی دە ڕۆژی داهاتوو بەڕێوە دەچێ.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو بەم شێوەیە:
ڕەبەت: فەرهاد مووسا پوور، بەهمەن یووسف زادە و فەرەیدوون مووساپوور
بۆکان: عەزیمە ناسری، حسێن گەردشی و ئەمیر عەبدوڵڵایی
مەهاباد: سۆران حسێن زادە، ئیمان عەبدی، سیروان نووری، ئوفشین مام ئەحمەدی، سیاوەش عەینی و کەیوان ئەندەر
شیاوی باسە کە، بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێوڕەسمی دادای چارەسەر کردنی دۆسیەی ئەو هاوڵاتیانەی ناومان لێ بردن بە شێوەی بە کۆمەڵ و لە دادگایەکدا بەڕێوە دەچێ، هەڵبەت پێویستە ئاماژەی پێ بدرێ کە پێشتریش ڕێوڕەسمێکی دادگایی چارەسەری دۆسیەی ئەم هاوڵاتیانە لە ڕۆژی ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، بەڕێور چوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم هاوڵاتیانە لە شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکانی بەفرانباری ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، ڕەبەت و تاران بە پەنابردن بە توندوتیژی و سوکایەتی و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی تایبەتی ئەوا. هاتۆتە ئاراوە.
شیاوی باسە کە، زۆربەی هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو لە گەڵ تۆمەتگەلی وەکوو هاریکاری و پڕوپاگەندە لە قازانجی حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی ئێران ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
ق.ش