ک.م.م.ک:
لەم ڕۆژانەی دواییدا چوا هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی؛ مێقداد حەسەن نەژاد کوڕی ساڵح، زەمانە زێویە کچی ئەحمەد، مستەفا سەلیمی کوڕی عەبدوڵڵا و محەممەد سەلیمی کە حوکمی ناوبراو بۆ ٦ملوێن تمەن غەرامەی نەخت داشکاوە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز سەرجەم بە ٢٧مانگ زیندانی تەعزیری و غەرامەی نەخت مەحکووم کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە سەرەتا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کرابوون، بەڵام دواتر ئەو تۆمەتانەی لەسەر نەما و تەنیا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات حوکم دروان.
شیاوی باسە ئەم هاوڵاتیانە لە کاتی دەستبەسەری لا مافی هەبوونی پارێزەر و پێوەندی لە گەڵ بنەماڵە بێبەری کرابوون.
هەروەها پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسنەوە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
ق.ش