منداڵێکی 13 ساڵان لە ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 11ی گولانی 2722ی کوردی، خوێندکارێکی تەمەن 13 ساڵ لە ئیلام دوای ئەوەی لە قوتابخانە و پاشان لەلایەن دایک و باوکییەوە تووشی دیسپلینی توند بووە،
بە فڕێدانی خۆی لە بینایەکی بەرزەوە، کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەپێی راپۆرتەکە، دایک و باوکی ئەو خوێندکارە بەهۆی بواری دیسپلینیەوە بانگهێشت کرابوون بۆ خوێندنگاکە. دوای ئەوەی دایک و باوکی خوێندکارەکە دەچنە قوتابخانە و دەگەڕێنەوە ماڵەوە لەلایەن باوکەوە سزا دەدرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی خۆکوشتنی خوێندکارەکە، بە فڕێدانی خۆی لە پەنجەرەی ژووری نیشتەجێبوونەوە.

هەرانا لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە خوێندکارەکە لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانە لە قوتابخانە تووشی سزای جەستەیی بووە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *