سوعدا خەدیرزادە لە زیندانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی بە ناونیشانی سوعدا خەدیرزادە بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، سوعدا خەدیرزادە لە کاتێکدا شەشەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی تێدەپەڕاند، هێزە ئەمنییەکان پاش ٢جار پشکنینی کەلووپەلی ئەم زیندانییە سیاسییە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.

شیاوی باسە، ئەم زیندانییە سیاسییە، دوو گیانە و لە ٦ی گوڵانەوە بە نیشانی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە ٧ مانگ نادیارمانی چارەسنووی خۆی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: