ئازادی جەماڵ مروەتی بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ملوێن تمەنی

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی جەماڵ مروەتی خەڵکی بانە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ملوێن تمەنی پاش ١٧١ڕۆژ تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، جەماڵ مروەتی ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، جەماڵ مروەتی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لەو شارە ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *