۷ مێرمنداڵی مه‌حكووم به‌ ئیعدام له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ناساندنی ۷منداڵی مەحکووم بەئێعدام لەبەندیخانەکانی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناونیشانی ۷زیندانی مێرمنداڵ لەزیندانەکانی سەقز،بۆکان،میاندواو،سنە کەبەرلەوەی تەمەنیان بگات بە۱٨ساڵ،دەستیان داوەتە کارەساتی کوشتن وهەنووکەیش لەگەڵ سزای ئێعدام دەستەویەخەن.
“ڕەئوف حەسەنی” ناوی باوک محەممەد کەریم،لەدایکبووی ٨ی ڕێبەندانی ۱۳۷٥، لەلە۱۷گەلاوێژی ۱۳۹۲لەشاری سەقز بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەرکراو ولەگوڵانی ۱۳۹٤لە دادگای گشتی سەقز بەقەساس(ئێعدام) مەحکووم کرا.


“ئازاد محەممەد زادە” ناوی باوک عوسمان، لەدایک بووی ۲۲ی پووشپەڕی ۱۳۷٦، لەڕەشەمەی ۱۳۹۱بەتۆمەتی کوشتن دەستبەسەرکراو لەڕەزبەری۱۳۹٤ لەلایەن دادگای گشتی سەقزەوە بە قەساس(ئێعدام) مەحکووم کرا.
“ساڵح تەیفووری”ناوی باوک جەلال لەدایکبووی ۱۹ی گوڵانی ۱۳۷٥،لەخەرمانانی ۱۳۹۰ بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە ڕێگەی فڕێ دانی بەردەوە کەدەبێتە هۆی زەبری مێشک وپاشان کوشتنی لێ دەکەوێتەوە، لەشاری بۆکان دەستبەسەرکراو ولە۲۱ی پووشپەڕی ۱۳۹۳ لەدادگای گشتی شاری بۆکان بەقەساس(ئێعدام)مەحکووم کرا.

“خالیدڕەسوڵی” کوڕی مستەفا لەدایکبووی ۱۳۷٤ لەشاری مەهاباد لە دایک بوو ولەکۆتاییەکانی خەرمانانی ۱۳۹۰ لەشاری میاندواو دەستبەسەر کراو وله بەفرانباری ۱۳۹۳ لەدادگای میاندواو بە قەساس (مەحکووم کرا )

“ئەسعەد ڕەسوڵ نەژاد”کوڕی عەلی لەدایک بووی ۱٦ی ڕەزبەری ۱۳۷٥ لەشاری مەهاباد وبەتۆمەتی کوشتنێ کە لە۱۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹۱ لەشاری بۆکان ڕووی داوە دەستبەسەرکرا ،ناوبراو لەساڵی۱۳۹٤ لەدادگای گشتی بۆکان بە قەساس(ئێعدام)مەحکووم کرا.

“ناسر خزری”کوڕی عەبدوڵا نەوجەوان لەدایک بووی خەرمانانی ۱۳۷۷،هەنووکە ۱۷ساڵی تەمەنە ولەخەزەڵوەری ۱۳۹۴ لەتەمەنی ۱٥ساڵی بەتۆمەتی کوشتن دەستبەسەرکراو لەلایەن دادگای گشتی شاری سەقزەوەلەڕێکەوتی ۳۰ پووشپەڕی ئەمساڵ حوکمی ئێعدامی بۆبڕایەوە وڕۆژی چوارشەمە٦ی گەلاوێژ پێی ڕاگەیەندرا.هەنووکە دۆسیەکەی گواستراوەتەوە بۆ دیوانی باڵا.

“یەدوڵا ڕەحیم زادە”کوڕی خەسرەو لەدایکبووی ۱۹ی خەزەڵوەری ۱۳۷٦ ،لەگوڵانی ۱۳۹۳ لەشاری سەقز بەتۆمەتی کوشتن دەستبەسەرکرا.ناوبراو ڕۆژی شەممۆ ۲٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ حوکمی ئێعدامەکەی لەلایەن دادگای سنەوە پێ ڕاگەیەندرا.

جێگەی باسە کەکۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئەندامێکی “هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ومافی مەدەنی وسیاسێ”و “کونڤانسیۆنی مافی منداڵ”بەکۆتایی هێنڵن بە ئێعدامی منداڵان ئەرک دارکراوە.بەم حڵەوەش حوکمی ئێعدام وەکوخۆی بۆمنداانی خوار ۱۷ساڵ تەمەن کە دەستیان داوەتە تاوانگەلێکی وەکوو کوشتن یان دەستدرێژی جێبەجێ دەکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان