ک.م.م.ک:
هەینی ٩ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکێکی کرێکاری بە ناونیشانی ئارمین شەریفی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
هەروەها ڕەزا شەریفی باوکی ناوبراو لەمبارەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسی: منداڵەکەمیان لە دۆخێکی ناجێگیری نەخۆشی و کەرەنتینەی شەش مانگە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەسەر تەوەری ڕۆژی جیهانی کرێکار لەسەر ئەنجام داوە.
ڕەزا شەریفی جەختی کردەوە؛ هەروەها ڕایەدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران، هەڕەشەیان لە ناوبراو کرد کە نابێ بەشداری لە چالاکییە کرێکارییەکان بکات.
ناوبراو پێشووتریش پێشینەی دەستبەسەری و بانگهێشت کرانی هەبووە.
ق.ش