برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خاڵی سنووری نەوسوو

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی نامدار حسەینی و ئەمین وەیسی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی میلە سەر بە شاری نەوسوو بریندار بوون.

بە پێی هەواڵەکە، ئەمین وەیسی فیشەک بە سنگ و شان و نامدار حسەینی ـ یش بەر سەری کەوتووە و بە گرانی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی لو نەوسوود کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکان دۆخی تەندرووستی ئەم دوو کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *