ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕەحیم خولەفایی چالاکی سیاسیی و مەدەنی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک بەر لە ئێستە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەر هەڕەشە و هەوڵی دەستبەسەرکردنی درابوو، وڵاتی بە جێهێشت.
ئەم چالاکە مەدەنیی کە پێشینەی هاریکاری ڕێخراوە مافی مرۆیی و پێگەیەنەرە کوردییەکانی هەیە، چەندد جارێک لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرا و ناوبراو ناچار بوو لە ژێر گوشاری ئەو دامەزراوانەدا ماوەیەک لەمەو پێش زێدی خۆی بەجێ بهێڵێ.
شیاوی باسە کە، چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هێزە ئەمنیتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی بابی ڕەحیم خولەفایی و پاش سووکایەتی و هەڕەشە لە باوک و دایک و منداڵەکانی ئەم چالاکە مەدەنییە، بەدوای دەستبەسەری ناوبراوەوە بوون.
شیاوی باسە کە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕێی ناسیاوێکەوە ئاگاداری پلانی دەستبەسەری خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە و دواتر دەتوانێ خۆی دەرباز بکات و لە ئێران بچێتە دەرەوە.
ڕەحیم خولەفایی کوڕی ڕەحمان، ماوەیک دەبێ لە هاوژینەکەی جوێ دەبێتەوە و خاوەنی چوار منداڵە.
ناوبراو پێشینەی دوو ساڵ هاریکاری بەردەوام لە گەڵ دامەزراوە مافی مرۆیی و پێگەیەنەرە کوردییەکانی دەرەوەی ئێرانی هەیە.
ق.ش


