نەوسوو؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٦ی گوڵانی٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی مەسعوود مەحموودی ٣٢ساڵ تەمەن، کوڕی سەعید خەڵکی گوندی سێوەڕ سەر بە شاری مەریوان بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری نەوسوو بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک کۆڵبەریان کە لە تێپەڕین لە ناوچەی سنووری نەوسوو بوون کردە ئامانج و لە ئەنجامدا مەسعوود مەحموودی بازۆڵە فیشەکی بەرکەوت و بە گرانی بریندار بوو.

کۆڵبەری ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *