ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٦ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، ٥ هاوڵاتی لە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بە ناوەکانی؛ حەسەن عیزەتی، نیشتمان ڕەحمەتی، سەعید محەممەدی، پەروین فەلاحی و عومەر سلێمانی، دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، یەکێک لە دەستبەسەر کراوان بە ناونیشانی نیشتمان ڕەحمەتی هاوژینی سەعید مەحموودی پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراو و ٤ هاوڵاتییەکەی دیکە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکت ئەمنییەتی ئێران لە شاری سنە ڕاگوازران.
بە پێی هەواڵە، لە کاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییانەدا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان بە سەر هەندێ کەلووپەلی ئەوان وەکوو موبایل دا گرتووە.
شیاوی باسە تا کاتی بڵاوکردنەوەم ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پێیانەوە لکێنراوە نەزانراوە.
ق.ش