گەنجێک دەسگیرانەکەی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
پێنج شەمە یەکەمی گوڵانی ۲۷۲۲ـی کوردی گەنجێ ۲۱ ساڵە بەناو موسی بە چەک ــ دەمانچە ــ دەسگیرانە ۱۶ ساڵەکەی خۆی بەناو شیوا دەکوژێت و دواتر بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.


بە گوێرەی هەواڵەکە لە پێگەی هەواڵی مۆکریانەوە، مووسی کوڕی خاڵی شیوایە و ماوەیەک لەوەوبەر پێکەوە بەڵێنی هاوسەرگیرییان داوە و بەم مەبەستە مووسی دەچێت خانوویەک بەکرێ دەگرێت و داوا لە شیوا دەکات بە خێرایی بچنە خانووکەی خۆیان.


بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە; شیوای ۱۶ ساڵان هەردەم بە بیانوویەک پرۆسەی هاوسەرگیری دوا دەخات و ئەمە دەبێتە هۆکاری ناکۆکی نیوان ئەم دووکەسە.


سەرچاوەکە دەڵێت؛ لە کۆتاییدا مووسی شەوی پێنج شەمە دەچێتە ماڵی مامی شیوا ــ دیارە ئەوکات دەسگیرانەکەی لەوێ بووە ــ و بە چەکی کەمەری شیوا دەکوژێت و دواتر یەک فیشەک دەنێت بە سەری خۆیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی دێنێت.


جێگای ئاماژەیە کە، نەبوونی یاسای پارێزگاری لە ژنان، هەڵاواردنی رەگەزی، دەکورتی بنەماڵەکان و گەنجان، نەبوونی هەلی کار، نەبوونی پرۆژەی وەبەرهێنانی توکمە لە کوردستان، داڕمرانی ئابووری لە ئێران و کاریگەری نەرێنی لە کوردستان و…. هۆکاری سەرلێشێواوی گەنجان و بێ دەرەتانی بۆەماڵەکان و هەڵکشانی رێژەی تاوان و خۆکوژینلەم بەشەی کوردستان.


م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *