ک.م.م.ک:
یەکشەممە 4ی گوڵانی 2722کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناسنامەی مەهتاب ئیوەری کچی هاروون و دانیشتووی گوندی کاپیک-ی سەر بە سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، خاتوو مەهتاب لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە لەبەردەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد کە زۆربەیان ژنن هەوڵی خۆکوشتنیان داون کە زۆربەی هۆکارەکانی خۆکوشتن بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە کە سەرچاوەکەی، هەژاری، بێکاری و سیستمی پیاوسالاریە.
ع. س