نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئێران بریندار کرا

ک.م.م.ک:

شەممە 3ی گولانی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئێحسان کەرەمی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە سنووری نەوسوود تەقەیان لێکرد بە سەختی بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزە سەربازییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە، لە ئاکامدا ناوبراو لە دەستی بە سەختی بریندار بووە.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزێشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: