ک.م.م.ک:
شەممە 3ی گولانی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئیسماعیل سەبوک رو خەڵکی شاری رەوانسەر دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە سنووری شوشمێ تەقەیان لێکرد بە سەختی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە، کە هێزە سەربازییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بە گولەی ساچمەیی تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە، لە ئاکامدا ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزێشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخی تەندرووستی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س