ک.م.م.ک:
بەپێی راپۆرتەکە، هاوڵاتیەکی بە ناوی سامی قەنبەرزادە کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی ڕکاوای دەڤەری سۆما بەرادۆست-ی سەر بە ورمێ کە ڕۆژی دووشەممە 9ی ڕەشەممەی ساڵ ۲۷۲۱ـی کوردی، لە لایەن ئاسایشی باشووری کوردستانەوە دەسبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە لەبەردەست نییە.
جێگای ئاماژەپێکردنە، دوای گەڕانەوەی لە کوردستان سامی قەنبەرزادە لە کاتی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە سنووری تەمەرچین دەسبەسەرکرا و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی باشووری کوردستانەوە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێک لەسەری بەدەستەوە نەکەوتووە.
ع. س