ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکە، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو پیاوێک بە ناونیشانی مورتەزا کە خێزانەکەی خۆی کوشتبوو و پاشان خۆی شاردبوویەوە لە گوندی کانی قەڵای سەر بە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە، ٢٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ دوابەدوای پێوەندی هاوڵاتیان لە گەڵ پۆلیس لە پێوەندی لە گەڵ کوشتنی ژنێک بە ناونیشانی لەیلا، دۆسیەی ئەم حاڵەتە کەوتە بەر دەستی پۆلیس و بەدوایدا دەگەڕان.
شیاوی باسە کە مورتەزا پاش دەستبەسەری، دانی بە کوشتنی هاوژینەکەی خۆیدا ناوە کە لە خەودا بە لەچک( ڕووسەری) پڕووکاندوویەتی) و لە سەر داوای مۆڵەتی دادوەری لێکۆڵینیەوە(بازپرس) بۆ زیندان ڕاگوازرا.
ق.ش