گەنجێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە 30ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی جێگر لە سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی تەمەن 17 ساڵەوە و پاش دەسبەسەر کردنی، بۆ شوێنێکی نادیار بردراوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو کەسەی دەستبەسەرکراوە، ڕامین ڕەحمانی 17 ساڵان و خەڵکی سەلاس باوجانی سەر بە پارێزگای کرماشانە.

جێی باسە که هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا، لەکاتی دەستبەسەرکردنی ئەو گەنجەی 17 ساڵەدا ماڵەکەیان پشکنیوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییە کراون، هیچ زانییارییەک لەبەر دەست نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *